ainde
  09 تشرینی یەکەم 2025

موڵکەکانی چاڤی فرۆشران


Ahura

موڵکەکانی چاڤی فرۆشران

 

موڵکەکانی چاڤی فرۆشران

نزیکەی ٦٠ موڵکی ناو پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی لە ڕێگەی زیادکردنێکی ئاشکرا فرۆشران

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی ٦٠ موڵکی ناو پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی، لە ڕێگەی زیادکردنێکی ئاشکرا، فرۆشران.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو

بڕی قەرزەکانی گەیشتووەتە نزیکەی ٩١ ملیار دینار، لە ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین جار لە ڕێگەی (بانکی سلێمانی یەک) ئاگاداری کۆمپانیای نالیا و چاڤی کراوەتەوە، بۆ گەڕانەوەی قەرزەکان، بەڵام وەڵامیان نەبووە. لە بەرامبەر ئەو قەرزانە سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن. 

ئامانج لە فرۆشتنی ئەم موڵکانە، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەیە کە لەسەر کۆمپانیاکە کەڵەکە بوون و بە نزیکەی ٩١ ملیار دینار مەزەندە دەکران. بەشێک لەم قەرزە لە بنەڕەتدا وەک پێشینەی وەبەرهێنان لە حکوومەت وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی نەدانی قەرزی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا، ئاو و باج، بڕەکەی زیاد بووە.

photo
2025-10-05 10:41
9 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن