ainde
  17 کانوونی یەکەم 2026

چاوپێکەوتنی ڕەند مەروانی سەرپەرەشتیاری گشتی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان لەگەڵ ئیسڕائیل پرێس


Admin

چاوپێکەوتنی ڕەند مەروانی سەرپەرەشتیاری گشتی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان لەگەڵ ئیسڕائیل پرێس

چاوپێکەوتنی ڕەند مەروانی سەرپەرەشتیاری گشتی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان لەگەڵ ئیسڕائیل پرێس

ڕونگەی دیپلۆماسی 
 ئامادەکردنی ناوەندی میدیاو ڕاگەیاند 
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 

 ڕوونکردنەوەیەکی شرۆڤەکارییە سەبارەت بە ڕەهەندە سیاسی و ستراتیژییەکانی چاوپێکەوتنەکەی  ڕەند مەریوانی، سەرپەرشتیاری گشتی بزووتنەوەی ئایندە، لەگەڵ میدیای ئیسرائیلی    israelpress.ne. ئەم ڕوونکردنەوەیە 

دەکرێت وەک کورتەی ستراتیژی دیدی بزووتنەوەی ئایندە  سەیر بکرێت  ، شرۆڤەی ستراتیژی بۆ دیمانەی ڕەند مەریوانی لەگەڵ میدیای نێودەوڵەتی (ئیسرائیلی) لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکەدا، تەنها گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵکو پەیامێکی سیاسیی قووڵە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان. 

ئەم هەنگاوە نیشاندەری کرانەوەی بزووتنەوەی ئایندەیە بەڕووی ناوەندە بڕیاربەدەستە کاریگەرەکانی جیهان ،  بۆ گەیاندنی دەنگی نەتەوەیەکی چەوساوە و ناساندنی جێگرەوەیەکی دیموکرات بۆ ڕژێمی ئێستا لە تاران. ، تەوەرە سەرەکییەکانی ڕوونکردنەوەکە:
 
خوێندنەوەی واقیعییانە بۆ ناوخۆی ئێران: ڕەند لەم دیمانەیەدا تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە کۆماری ئیسلامی چیتر نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی ناوخۆی ئێران ناکات. ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە "شەرعییەتی ڕێژیم" کۆتایی هاتووە و 

ئەوەی ئێستا هەیە تەنها "دەسەڵاتی هێزە". ئەمە پەیامێکە بۆ جیهان کە نابێت لەسەر ئەسپێکی دۆڕاو (ڕێژیمی تاران) گرەو بکەن.
 تێپەڕاندنی "سیاسەتی ڕازیکردن، یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم چاوپێکەوتنە، ڕەخنەگرتنی بوێرانەیە لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر تاران. 

ڕەند  ڕوونی دەکاتەوە کە هەر جۆرە نەرمییەک بەرامبەر ڕژێم، وەک سووتەمەنی وایە بۆ ئامێری تیرۆر و سەرکوتکردنی زیاتری گەلانی ناوخۆ. ئەمە بانگەوازێکە بۆ گۆڕینی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە "کۆنترۆڵکردنی تارانە " وە بۆ "پشتیوانیکردنی گۆڕانکاری بنەڕەتی" پرسی نەتەوەکان؛ کلیلی سەقامگیری، سەرپەرشتیاری گشتی 

بزووتنەوەی ئایندە، بە تێڕوانینێکی نوێوە پرسی کورد و نەتەوەکانی تر (بەلوچ، ئازەری، ئەهوازی) دەخاتە ناو جەرگەی ئاسایشی ناوچەکەوە. ئەو دەڵێت: "ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەکان لە ئێران نایەتە دی". ئەمە گۆڕینی گوتارە لە "کێشەیەکی ناوخۆیی" بۆ "زەروورەتێکی نێودەوڵەتی" هاوکاری بۆ داهاتوویەکی بێ توندوتیژی ،  

ئاماژەدان بە هاوبەشییەکی ئەمنی و سیاسی لەگەڵ لایەنە کاریگەرەکان (لەوانەش ئیسرائیل) وەک دوژمنی هاوبەشی ڕژێم، نیشاندەری پراگماتیزمێکی سیاسییە. ڕەند  دەیەوێت بڵێت کە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتخوازی کورد و نەتەوەکانی تر، ئامادەن بۆ ڕۆڵگێڕان لە دروستکردنی ناوچەیەکی بێ چەکی ناوکی و بێ تێرۆریزم، کە تێیدا هەموو دەوڵەت و نەتەوەکان بە ئاشتی بژین. 
 پڕۆژەی بزووتنەوەی ئایندە:
  
لەو دیمانەیەدا، بزووتنەوەی ئایندە وەک هێزێکی خاوەن "پلان و پڕۆژە" دەردەکەوێت، نەک تەنها هێزێکی ناڕازی. جەختکردنەوە لەسەر "دیموکراسیی ڕێکەوتن " و "فیدراڵیزم"، وەک نەخشەڕێگایەک بۆ ڕێگری لە هەرەسی دەوڵەت دوای ڕووخانی ڕژێم نیشان دەدرێت. 

بۆ ڕای گشتی:
 ئەم چاوپێکەوتنەی  ڕەند مەریوانی ،  هەنگاوێکی وەرچەرخانە لە دیپلۆماسیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. پەیامی سەرەکی ئەوەیە، کورد نەک تەنها قوربانیی ڕێژیمە، 

بەڵکو بەشێکی سەرەکییە لە چارەسەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی." ئەم دیمانەیە وەرچەرخانێکی سیاسی و دیپلۆماتیە لە  ناوەندە سیاسییەکانی تەلئەبیب و واشنتۆن و پایتەختە ئەوروپییەکان، بە دیدێکی ستراتیژییەوە سەیری تواناکانی بزووتنەوەی ئایندە و خەباتی ڕەوای گەلی کورد بکەن.

سەرچاوە /- ISRAEL PRESS

photo
2026-01-07 09:48
4 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن