ainde

ڕاگەیەندراوی  یەكەمین  پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان 


بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان 

ڕاگەیەندراوی  یەكەمین  پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان 

ڕاگەیەندراوی  یەكەمین  پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان 
لە ژێر دروشمی كوردستانێكی ئازاد ، گەلێكی پێشكەوتوو شارستانی.
بە ئامادە بوونی  سەرپەرشتیاری گشتی و ئەندامانی  ناوەندی بڕیارو نلوەندی گشتی و  سەرجەم ئەندامانی ناوەندەكان پلینۆمی یەكەمی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان  لە بەرواری  7/ 7 / 2025  كاتژمێر 6 ئێوارە بەكاتی كوردستان بە شێوەی ئۆنلاین بەسترا .

دەست پێكی پلینۆم بە  بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێكرد. هاوكات  لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتی یەوە كورتەیەك سەبارەت بە كارو چالاكی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان  و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ئێران باس كراو  ئەجێندای كاری پلینۆم دیاری كرا، كە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە كارو چالاكی ناوەندەكان و گۆڕنكاری تێیاندا و ڕیزبەندی كردنی ناوەدەكان و دیاری كردنی   كاری  ڕێكخراوەیی ناوەندەكان  و هاوكات ڕاپۆرتی  كارو چالاكی سەرجەم ناوەندەكان  لە ماوەی ڕابووردوودا خوێندرایەوە  و جەخت لە بڕیارو ڕاسپاردەكان كرایەوە . كەتیایدا چەندین گۆڕان كاری ڕێكخراوەیی و پێداچوونەوە بە هێڵی گشتی سیاسەت و كارو چالاكیەكاندا كراو لە لایەن ئەندامانەوە ڕاوو بۆچوون لەسەر گۆڕنكاریەكان و سیاسەتی گشتی وەرگیراو  پلانی نوێ و شێوازی خەباتی نوێ پێشنیار كرا بۆ ئەم دەوورەیەی خەبات كردنمان بە شێوەی میدیایی و دیپلۆماتی، گرنگی تەواو پێبدەین تا ئەو كاتەی پێویست بێت  بە شێوازێكی تر مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین .

ئەجێندای ڕاسپێردراو وتەوەری  پلینۆم  بریتی بوو  لە :
•    بارو دۆخی نەخوازراوو پڕقەیران و  ناهەمواری  گوزەرانی خەڵكی كوردستان، بەو هۆکاری سیاسەتە چەوتەكانی ڕژێمی ئاخودندی یەوە .
•    لە سێدارەدانی  لاوان و هاونیشتمانی بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل . 
•    ڕاو بۆچوونی ئەندامانی ناوەندی بڕیار وگفتوگۆی ناوەندی گشتی  .
•    گۆڕانكاریەكان لە  ناوچەكەو شەڕی ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران  .
•    گرنگی دان بە پەیوەندی دیپلۆماتی بۆ پشتیوانی كردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان .
•    ئاراستەكردنی پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئەمنیستی ئینترناشیوناڵ سەبارەت بە لە سێدارەدانی هاونیشتیمانیان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوەو گۆڕینی ئەو ڕژێمە ئایینیە سەركوتگەرە  بۆ ڕژێمێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی .
هەروەها پێداچوونەوە بە  هەرمی ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندە كە پێك دێت  لە دوو ناوەندی سەرەكی و 12 ناوەند و ناوەندەكانی شارو شارۆچكەكان و ناوەندی دەرەوەی وڵات و ناوەندی هێزی پشتیوانی جەماوەری . 
* نووسینگەی  سەرپەرشتیاری گشتی 
* ناوەندی بڕیار 
* ناوەندی گشتی 
* نلوەندی  ئیدارەو بەڕێوەبردنی پلانی ئابووری  
* ناوەندی ڕاگەیاندن و میدیا  
* ناوەندی هەواڵگری و زانیاری  نیشتمانی 
* ناوەندی ستراتیژی  ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی 
* ناوەندی  پەیوەندیەگشتیەكان و دیپلۆماتی
* ناوەندی فەرماندەیی و فێرگەی پێشمەرگە 
* ناوەندی   دادوەری و سەروەری و یاسا 
* ناوەندی هێزی پشتیوان 
* ناوەندی پەرەپێدانی كلتوری 
* ناوەندی هۆشیاری و ڕۆشنبیری  
* ناوەندی هەڵبژاردن و داتاكان  
* ناوەندی چالاكی گەنجان و ئافرەتان 
* ناوەندی شاروو شاروچكەكان 
یەكەین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندە بەسەركەوتویی كۆتایی پێهات، و چەندین بابەت و بڕگەی نوێی خستە نێو ئەجێندای كارەكانی داهاتوی .

 

photo
2025-07-22 10:18
1 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن